ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا: بارزانی زامن و پاراستنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستانه

ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی به سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌كه‌ی توانیویه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد به ته‌واوی دنیا بگه‌یه‌نێت و هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنیشی به‌ره‌و پێوه‌شی ببات.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كانی سوریا، له باره‌ی رۆژئاوای كوردستان گووتی: خواست و ئامانجی ئێمه له‌م قوناغه‌ی ئێستای سوریادا، سوریایه‌كی دیموكراسی، فیدڕال و فره حزبییه كه تێیدا ته‌واوی ئایین و نه‌ته‌وه جێگه‌یان ببێته‌وه و دوا رۆژێكی رۆشنیان هه‌بێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی، ئاماژه‌یدا ” له ناخی ئامانجه‌كانی گه‌لی رۆژئاوادا، سه‌رۆك بارزانی سیاسه‌تێكی حه‌كمیانه‌ی خستۆته‌ڕوو”.
سه‌رحان عیسا له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، داوای له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد خۆیان له سیاسه‌تی تاكڕه‌وی دووبه‌ره‌كی دوور بخه‌نه‌وه، گووتیشی: پێویسته هه‌وڵی یه‌كگرتوویی كوردستان و یه‌خستنی گوتاری سیاسیی بده‌ن.
http://peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=317838